بۆ دڵنیابوون له پابه‌ندبوونی پۆلیسه‌كان به بنه‌مای سه‌ربازی به‌م یارییه‌ی منداڵان تاقی ده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له كاتی راهێنانی ئه‌و پۆلیسانه‌ی ده‌ستبه‌كار ده‌بن و دوایین رۆژه‌كانی راهێنانی سه‌ربازی به‌سه‌ر ده‌به‌ن، سه‌په‌رشتیارانی مه‌شق و راهێنانه‌كان، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت تێستییان پێده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له پابه‌ندبوون به بنه‌ما سه‌ربازییه‌كان دڵنیابن.
یه‌كێك له‌و تێستانه‌ی كه زۆر نامۆیه، دڵنیابوونه له پابه‌ند به بنه‌ما و دیسپلینه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی یارییه‌كی لاستیكی منداڵان، كه مریشكێكه و ده‌نگێكی سه‌یری لێده‌ده‌رچێت.
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌شقه‌كه، ئه‌و یارییه ده‌باته بن گوێی پۆلیسه‌كان و ده‌نگه سه‌یره‌كه‌ی لێده‌رده‌هێنێت، ئه‌گه‌رچی خۆگرتن مه‌حاڵه، به‌ڵام ته‌نها به گۆڕینی شێوازی ده‌موچاو و هه‌ست بكرێت خه‌نده‌یه‌كت به‌رامبه‌ر به‌و كرداره هه‌یه، سزادانی به‌دوایه و ده‌بێت شناو لێبده‌ی.
ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی پۆلیسه‌كان راهێنانی تێدا ده‌كه‌ن، تایبه‌ته به ئه‌كادیمیای پۆلیسی زانكۆی ئیندیانا له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و تێسته‌ش چه‌ند ساڵێكه تێیدا ئه‌نجام ده‌درێت.