به‌ڤیدیۆ.. گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵی موسڵمانان له ئه‌وروپا
K24- هه‌ولێر:
له شاری ساراییڤۆی پایته‌ختی وڵاتی بۆسنیا و هێرسك ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵ بۆ 60 بووك و زاوای موسڵمان سازكرا، كه تائێستا به گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵ بۆ موسڵمانان له كیشوه‌ری ئه‌وروپا داده‌نرێت.
ئاهه‌نگه‌كه له مزگه‌وتی ئیستقلالی شاری ساراییڤۆ به‌ڕێوه‌چوو، رێكخراوێكی خێرخوازی ئه‌ركی تێچوونی ئاهه‌نگه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه و، جلی بووك و زاواكانیشی به شێوازی یه‌كپۆشی ئاماده كردووه، هه‌روه‌ك دیارییه‌كی 300 دۆلاریش بۆ هه‌ر بووك و زاوایه‌ك ئاماده كراوه.
له‌باره‌ی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه به‌كۆمه‌ڵه، پێشنوێژی مزگه‌وتی ئیستقلال گوتی، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵ بۆ هاندانی گه‌نجانی بۆسنیایه بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری، له‌كاتێكدا كه زۆربه‌ی گه‌نجان به‌هۆی زۆری تیچوون و گرانی نرخه‌كان سازكردنی ئاهه‌نگ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه، له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا خواستی گه‌نجان بۆ هاوسه‌رگیری له وڵاتی بۆسنیا و هێرسك كه ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته ته‌نیا 3.5 ملیۆن كه‌سه و نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش موسڵمانن، به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌م بووه‌ته‌وه، كه 24 هه‌زار گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له ساڵی 2007 تۆماركرابوون، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی 12 مانگی رابردوودا ته‌نیا 14 هه‌زار و 870 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له‌و وڵاته تۆماركراون.
H.B