به‌ڤیدیۆ.. ساتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئافره‌تێكی هندی له تاوه‌رێكی به‌رز
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا ساته‌كانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئافره‌تێك له تاوه‌رێك "بورجێك"ـی یه‌كێك له تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن نیشان ده‌دات.
له گرته‌كه‌دا دیاره، كاتێك ئافره‌تێك له‌ناوه‌ڕاستی تاوه‌ره‌كه گیری خواردووه و ژماره‌یه‌ك پۆلیس هه‌وڵی رزگاركردنی ده‌دن، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه بهێننه خواره‌وه هه‌وڵه‌كه‌یان شكست ده‌هێنێت و ئافره‌ته‌كه له‌و به‌رزاییه ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
له كۆتایی گرته‌كه‌شدا نیشان ده‌درێت، وێڕای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه به‌هێزێكی زۆر به‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئافره‌ته‌كه زیندووه، هاوكات ئافره‌تێكی دیكه‌ش وا ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سێكی نزیكی ئه‌و ئافره‌ته بێت، دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هاوڕێكه‌ی به شه‌ق و مست له پۆلیسه‌كان ده‌دات.
هیچ زانیاریێك له‌باره‌ی هۆكاری چوونی ئه‌و ئافره‌ته بۆ سه‌ر ئه‌و تاوه‌ره رانه‌گه‌یه‌ندراوه، ئاخۆ مه‌به‌ستی خۆكوشتن بووه، یانیش سه‌ركێشی بووه.
H.B