ئه‌و پێنج شته‌ى ده‌بنه هۆى له‌ده‌ستدانى متمانه
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى كۆمه‌ڵناسى له ميانى توێژينهوهكانياندا به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون، كه پێنج شت ده‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى كه‌سێك متمانه‌ى له لاى ئه‌وانى ديكه بدۆڕێنێت و ئيدى وه‌ك كه‌سێكى بێ متمانه ده‌ربكه‌وێت لايان.
1.بۆشايى زۆر له نێوان وشه و كرده‌وه‌كانى:
نووسه‌رى كتێبى (Spark) ده‌ڵێت: تا بۆشاييهكه زياتر بێت متمانهكهت زۆرتر نامێنێت.
2.زه‌رده‌خه‌نه‌ى گوماناوى:
زه‌رده‌خه‌نه هه‌ميشه له ژێر چاودێرى بهرامبهرهكاندايه. توێژينه‌وه‌يه‌ك له 2016 ده‌ريخستووه، هه‌ندێك له ئاماژه‌كانى ده‌موچاو ده‌بنه هۆى له‌ده‌ستدانى متمانه.
3.رێساى زێڕين:
رێساى زێڕين ئه‌وه‌يه "چۆنيان ده‌وێت، وا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكه"، بريكارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سيخوڕى، رۆبن درێك، بڕواى وابوو، له برى ئه‌وه‌ى خۆت چۆنت بوێ مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌يت، ياساى زێڕين ئه‌وه‌يه ئه‌وان چۆنيان ده‌وێت وا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكه.
4.زۆر ستايشكردن:
به‌رده‌وام ستايشكردنى ئيداره و به‌رپرسان كێشه‌ى له‌ده‌ستدانى متمانه‌ى به‌دواوه دێت و ده‌بێته هۆى بێزارى خه‌ڵك و نه‌مانى متمانه پێى.
5.متمانه نه‌كردن به‌وانى ديكه:
توێژه‌ران ده‌ڵێن: پێويسته متمانه دوولايهنه بێت. به تايبه‌تى متمانه كردن به‌و كه‌سانه‌ش كه ورده‌كارى زۆر له باره‌ى ژيانيانه‌وه نازانرێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر