پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە و سبەی لە ھەندێك ناوچەی كوردستان گەرمتر پلەكانی گەرما دەگاتە 45 پلە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە ھەولێر نزمترین پلەی گەرمی 27 دەبێت و بەرزترین پلە 43 دەبێت، ھەروەھا لە كەركووك كە لە ھەموو شارەكانی دیكە گەرمتر دەبێت بەرزترین پلە دەگاتە 44 پلە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێك لە ھەولێر بەرزترین پلە دەگاتە 44 و لە سلێمانی 41 و دھۆك 40 پلە، كەركووك بەرزترین پلەی گەرمی تۆمار دەكات و دەگاتە45 پلە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی