باوكی شڤان پەروەر كۆچی دوایی كرد
K24 - ھەولێر
یوونس ئایگون، باوكی هونه‌رمه‌ندی كورد شڤان په‌روه‌ر له ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
یونس ئایگون شه‌وی رابردوو 18/7/2018، له گوندی كایالی له ناحیه‌ی وێرانشاری پارێزگای رحای باكووری كوردستان كۆچی دوایی كرد.
یونس، له ساڵی 2013، به‌ر له‌وه‌ی كه شڤان په‌روه‌ر له ئامه‌د كۆنسێرتێك رێك بخات به رۆژنامه‌نووسانی گوت "زۆر بیری شوانی خۆم ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت له باوه‌شی بگرم، چونكه ئیتر زۆر پیر بوومه، دوایین جار له ساڵی 1996 له كوردستان كوڕه‌كه‌م بینیووە".
باوكی شڤان، له گوندی "كایالی" ده‌ژیا و هه‌ر له‌م گونده‌ش به خاك ده‌ستپێردرێت.
حەسەن كوسەن، پەیامنێری كوردستان24، كە بەشداری لە مەراسیمی ناشتن و پرسەی باوكی شڤان پەروەر كردووە، رایگەیاند: "یونس ئایگون، له گوندی "كایالی" ده‌ژیا و هه‌ر له‌م گونده‌ش تەرمەكەی به خاك ده‌ستپێردرا".
ھ.م