فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان شوانێک سەرسام دەکات
K24 – ههولێر:
کاردانەوەی شوانێکی تورک بە بینینی فڕۆکەیەکی بچووکی بێ فڕۆکەوان(درۆون) بۆیەکمجار، بۆتە بابەتێکی زۆر بەربڵاوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ملیۆنەها بینەری هەبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی حوریەتی تورکی، خاوەنی درۆونەکە ناوی موحەمەد کالمۆئغلۆیە و پیاوەکەش کە بە (شوان) ناوبراوە سەر بە شارۆچکەی دورکە لە پارێزگای زونگولداخی تورکییایە.
شوانەکە لەو فڕۆکەیە دەترسێت و کەمێک دوور دەکەوێتەوە، پاشان بەردی تێدەگرێت، کە دەزانێت بەردەکە سوودی نییە، هەڵدێت.
هەندێک لەبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەکارهێنانی ئەو جۆرە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاشکراکردنی نهێنی خەڵکی بێ پرسی خۆیان دەزانن و هەندێکی دیکەش دیمەنەکە بۆیان تەنها مایەی پێکەنینە و هیچیدیکە.
Video of Turkish villager who sees drone for first time goes viral, triggers controversy https://t.co/qOrAhLW5th pic.twitter.com/GM0xUKk9J2
— Hürriyet Daily News (@HDNER) August 27, 2018
H.J