ئەردۆغان: نەتەوە یەکگرتووەکان داڕماوه
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆك کۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، "نەتەوە یەکگرتووەکان تەواوبووە. هەڵوەشاوەتەوه و بەسەریەکدا کەوتووە. لەئێستادا سەرەڕای ئەوەی کە مافی خۆمانە، بەڵام ناتوانین بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بگەین".
سەرکى كۆمارى تورکیا تیشکی خستە سەر بابەتی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و گوتی: ''ئه‌مریكا به گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی بۆ قودس سوكایه‌تی كردووه به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و بڕیاره‌كانی ده‌زگاكانی نێوده‌وڵه‌تی''.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''له شوێنێكی دیكه‌ی جیهان ئه‌گه‌ر ئه‌مه رویدابا، هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌هاتنه سه‌ر پێ، به‌داخه‌وه گوشارێكی زۆر له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌خرێته سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان. جگه له توركیا، له جوگرافیای ئیسلامی‌دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه ته‌ماشاكه‌ری ئه‌و سته‌مانه بوون كه دژ به گه‌ڵی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجام درا و تراژیدیاكانی كه‌به‌سه‌ریان هات. ئه‌گه‌ر جیهان له‌وه زیاتر له‌به‌رامبه‌ر زۆرداری ئیسرائیل بێده‌نگ بێ ئه‌وه به‌ره‌و مۆته‌كه‌یه‌كی دیكه ده‌ڕۆین''.
سەرۆك کۆماری تورکیا جەختی کردەوە لە پشتیوانی کردنی فەڵەستینییەکان و گوتی: "تەنیا بە دڵ نا بەڵکو بە تەواوی توانامانەوە لە پاڵ برا فەڵەستینییەکانمان دەبین. هەرگیز رێگە بە ئیسرائیل نادەین بە زۆرەملێ قودس داگیربکات".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ