ئێران: ئێمه چاره‌نووسى شه‌ڕ ديارى ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د باقرى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى ئێران، رايگه‌ياند، هێرشكردنه سه‌ر ئێران ئه‌گه‌رێكى لاوازه.
باقرى گوتيشى: ئه‌گه‌ر هێرشبكرێته سه‌ر ئێران ئه‌وا؛ گۆڕه‌پانى جه‌نگه‌كه له ناو سنوورى ئێران‌دا نابێت.
له ميانى لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا باقرى كه هاوكات توانا سه‌ربازييه‌كانى هێزى ئاسمانى ئێرانى به‌سه‌رده‌كرده‌وه، گوتى: هيچ هێزێك له جيهاندا بوێرى ئه‌وه‌ى نييه هێرشى سه‌ربازى بكاته سه‌ر ئێران.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌گه‌ر بڕيار بده‌ن هێرشبكرێته سه‌ر ئێران، ئه‌وا بڕيارى كۆتايهێنان به شه‌ڕه‌كه له ده‌ست ئه‌وان نابێت.