په‌رله‌مانتارێكی كورد: بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هیچ سه‌نگێكی یاسایی نییه
K24 - به‌غدا:
جه‌مال كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتاری عیراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان یه‌كده‌نگ بوون له دژی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌هۆی بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌نگێكی یاسایی ئه‌وتۆی نییه و گوتی: "خه‌ریكه ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مان كۆتایی دێت و هه‌ندێك له‌و كارانه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنرێت".
جه‌مال كۆچه‌ر راشیگه‌یاند، به‌داخه‌وه جیگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه كورده، له دانیشتنه‌كه ئاماده نه‌بووه، له بارێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌وێ بووایه، باشتر ده‌بوو و نه‌ده‌توانرا بڕیاره‌كه به‌و شێوه‌یه تێپه‌ڕێنرێت.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی تێپه‌ڕاند و سه‌رۆك وه‌زیرانییان بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان راسپارد، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رجه‌م كوتله كوردستانییه‌كان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند، هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان دژایه‌تی خۆیان بۆ بڕیاره‌كه نیشاندا، به‌تایبه‌تیش هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی سه‌دری، نارازیبوونی خۆیان نیشاندا.