مۆته‌كه‌ی فه‌یاز له ره‌شماڵی شیعه نابێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: "هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان رێگه به هاوپه‌یمانی بنیات و هاوپه‌یمانی سائیرون و ته‌نانه‌ت عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نادات، كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، فالح فه‌یاز بگۆڕێت، هه‌روه‌ها رێگه ناده‌ین هیچ كاندیدێكی پۆستی وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كانی دیكه‌ش بگۆڕدرێن".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/12/2018، مالیكی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: "گۆڕێنی فایاز به‌ڵگه‌ی سه‌پاندنی ئیراده‌یه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی سائرون به‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكوومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ناده‌ستووری، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی درووستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی".
هه‌روه‌ها داوای له كوتله‌ی سائیرون له په‌رله‌مانی عێراق كرد، روونكردنه‌وه له‌باره‌ی بۆچوونیان بده‌ن و ئایا چی وایكردووه ئه‌وان ره‌تیبكه‌نه‌وه كه فالح فه‌یاز پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق وه‌ربگرێت و رێگه نه‌ده‌ن هیچ شتێك له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یانه‌وێت؟.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر بێت‌و فه‌یاز ده‌نگی پێویست نه‌هێنێت بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ ئه‌وكاته ده‌یگۆڕن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر متمانه‌ی زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا له په‌رله‌مان، ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه گه‌ل متمانه‌ی پێداوه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت. به‌گوێره‌ی ده‌ستووریش ئه‌و كه‌سانه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان وه‌رده‌گرن له هۆڵی په‌رله‌مان ده‌نگیان پێده‌درێت نه‌ك له رێگه‌ی ئاژاوه‌و هه‌ڕه‌شه‌و چاوسووركردنهوهوه".