به‌ڤیدیۆ.. ره‌تیكرده‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات.. بۆیه ئاگری تێبه‌ردا
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك كوڕێكی گه‌نج له‌ناو ماركێتێك ئاگر له جه‌سته‌ی كچێك به‌رده‌دات و دواتر راده‌كات.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، رووداوه‌كه له وڵاتێكی عه‌ره‌بی بووه و دوای ئه‌وه روویداوه، كه خانه‌واده‌ی كچه‌كه ره‌تیكردووه‌ته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یان بكات، بۆیه كوڕه‌كه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و ماركێته‌ی كچه‌كه كاری لێده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی هێرش ده‌كاته سه‌ری و دواتر كچه‌كه به‌زۆر خۆی له‌ده‌ستی رزگارده‌كات دووباره هێرشی ده‌كاته‌وه سه‌ری و ده‌یخاته سه‌ر زه‌وی و ئاگری تێ به‌رده‌دات.
له گرته‌كه‌دا دیاره، دوای ئه‌وه‌ی ئاگر جه‌سته‌ی كچه‌كه داده‌گرێت و تۆمه‌تباره‌كه راده‌كات، دوو گه‌نجی دیكه كه له ماركێته‌كه بوون، هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری جه‌سته‌كه‌ی ده‌ده‌ن، به‌ڵام بڵێسای ئاگره‌كه زۆر له توانای ئه‌و دوو گه‌نجه به‌هێزتره، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریێك له‌باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه بڵاوبكرێته‌وه.
H.B