داعش هێرشیكرده سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خه‌بازه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش، هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ر بیره نه‌وتێكی كێڵگه‌ی خه‌بازه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ وێبسایتی "غه‌د پرێس"ی عێراقی رایگه‌یاندووه، چه‌كدارانی داعش هێرشیانكردووه‌ته‌وه سه‌ر خاڵی پاسه‌وانه‌كانی بیری ژماره 43ی كێڵگه‌ی نه‌وتی خه‌بازه له كه‌ركووك.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه، به هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه، تا ئێستا پۆلیسێك كوژراوه و سێ پۆلیسی دیكه‌ش بریندارن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا هێزێكێی پۆلیسی فیدرالی به‌ره‌و ناوچه‌كه جووڵه‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات.
له دوای داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوی داعش له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه زیادبوونه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانای كۆنتڕۆڵكردنی ره‌وشه‌كه‌یان نییه.
ا. م