ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی پێنج بابەت کۆدەبێتەوە
K24 - هەولێر
ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتیی سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس دەکات و، پێنج تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ئەو تەوەرانەی ئاشکرا کرد کە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت کە زۆربەیان پەیوەستن بە بابەتی چاکسازی.
دەقی راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی حکومەت:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٠/٧/١ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كابینه‌ی نۆیه‌م به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس ساز ده‌كات.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
• پرۆسه‌ی دانوستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ
• هه‌نگاوه كردارییه‌كانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی
• پێشنووسی بڕیاری تایبه‌ت به راسپارده‌ی چاكسازی له داهاتی گشتی، په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شی له هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی و سیسته‌می باج
• پرۆگرامی بایۆمه‌تری له هه‌رێمی كوردستان
• پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به یاسای دامه‌زراندنی سندووقی پشتیوانیی دارایی نیشته‌جێبوون، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشینه‌ی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان