له‌مه‌ودوا به‌شێك له داهاتی نه‌وتی عێراق بۆ وڵاتی كوێته
K24- هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، پێشنیازێكی عێراقیان بۆ پێدانی 0.5% له داهاتی نه‌وتی عێراق به وڵاتی كوێت په‌سه‌ند كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ ئه‌و دامه‌زراوه نه‌وتیانه‌ی كوێت، كه له‌ساڵی 1990 - 1991 له‌كاتی هێرشی عێراق بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته زیانێكی زۆریان پێگه‌یشت و تائێستاش بڕی 6.4 ملیار دۆلار هێشتا وه‌ك قه‌رز له‌سه‌ر عێراق ماوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه لێژنه‌ی قه‌ره‌بووی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له ساڵی 2014 ـه‌وه به‌هۆی دۆخی ئه‌منی و كورتهێنان له بودجه، پێدانی ئه‌و قه‌رزه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه راگیرابوو، به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا ساڵ به‌ساڵ ئه‌و بڕه دیاریكراوه تا ساڵی 2021 زیاتر ده‌بێت و كوێتیش به‌مه رازی بووه.
هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "به‌له‌به‌رچاوگرتنی نرخی نه‌وت و پێشبینییه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌كاتی دیاریكراودا ئه‌و قه‌رزه له‌سه‌ر عێراق لابچێت".
له‌ساڵی 1990 سوپای عێراق به فه‌رمانی سه‌دم حوسێن سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی ئه‌وكات هێرشی كرده سه‌ر كوێت و بۆماوه‌ی 7 مانگ له‌و وڵاته مایه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هێزێكی هاوپه‌یمانان كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا، رووبه‌ڕووی رژێمی عێراق بووه‌وه، وێڕای گڕگرتنی 600 بیری نه‌وتی كوێتی به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه، كه به گه‌رده‌لوولی بیابان ناسرا.