ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ناوه‌ندی خورماتوو ده‌هه‌ژێنێت
K24 - هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی گه‌ڕه‌كی "حه‌ی عه‌سكه‌ری" خورماتوو روویدا و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندار هه‌ن.
به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش، تا ئێستا 25 كه‌س كوژراون و 65 كه‌سی دیكه‌ش به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه برینداربوونه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ته ئامانج.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
له دوای هێرشه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنی كه‌ركووك و خورماتوو به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، له‌لایه‌ن گرووپێكی دیاریكراوی ناو حزبێكی سیاسی، ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه روویان له گرژی و ئاڵۆزی كردووه.
به هۆی هێرشه‌كانیشه‌وه زیاتر له 183 هه‌زار هاووڵاتی كوردی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه، ئاواره‌بوونه.