شاره‌زایه‌كی ئیسلامی: له به‌هه‌شتدا كۆئه‌ندامی زاووزێی مرۆڤ نامێنێت
K24 - هه‌ولێر:
لێدوانی ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی باڵای كاروباری ئیسلامی له میسر، مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، كه ده‌ڵێت: "له رۆژی دواییدا و له به‌هه‌شت، كۆئه‌ندامی زاووزێ بوونیان نامێنێت".
له درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی باڵای كاروباری ئیسلامی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پرۆسه‌ی سێكس له‌و دنیا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا نییه كه بیری لێده‌كرێته‌وه.
خالید جوندی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای كاروباری ئیسلامی له میسر، له به‌رنامه‌یه‌كیدا، به‌ناوی "لعلهم یفقهون"، كه له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی "DMC" په‌خش ده‌كرێت، ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندی سێكسی له به‌هه‌شتدا نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دنیای ئێستا ناسراوه، به‌هه‌شت خاڵییه له‌و په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌ی ئێستا له‌م دنیایه‌دا هه‌یه".
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چالاكوانانی میسر، باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه بۆچوونێكی كه‌سیی و تایبه‌تی "جوندی"یه و ناكرێت پێشبینییه‌كانی بۆ داهاتوو، به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكیدا "بگشتێنرێت".
یه‌كێك له چالاكوانان نووسیویه‌تی: "كه‌سایه‌تی شێخ خالید جوندیم خۆشده‌وێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پێشبینییه‌كانی هه‌یه له باره‌ی نه‌بوونی كۆئه‌ندامی زاووزێ له به‌هه‌شت، له‌سه‌ر بنه‌مای (خۆشه‌ویستی جه‌سته درۆیه)، هیوادارم له چوارچێوه‌ی پێشبینییه كه‌سیی و تایبه‌تییه‌كانی بمێنێته‌وه و نه‌یگشتێنێت".
یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌ی چی له باره‌ی ئایه‌ته‌كانی حورولعین و به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه و خواردن و خواردنه‌وه‌كان، چۆن ده‌كرێت سووره‌تی ره‌حمان بخوێنینه‌وه له‌گه‌ڵی بژین؟".
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م