مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان و گڵكۆی نه‌وشیروان مسته‌فا ئاگرباران ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو ته‌قه‌یه‌كی زۆر له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه‌و جگه له چه‌كی كڵاشینكۆف بیكه‌یسی و دۆشكه‌ش به‌كارهێنراوه.
له ڤیدیۆكه‌دا به روونی دیاره گوللـه به‌ر یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كان ده‌كه‌وێت كه وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی پێوه‌یه، هه‌ر چه‌نده له سه‌ره‌تادا گوللـه گڕداره‌كان به‌رز ده‌ڕۆن به‌ڵام پاش كه‌مێك ئاراسته‌ی باره‌گاكانی گۆڕان ده‌كرێن.
پاش كه‌مێك هێنده ته‌قه‌كان چڕ ده‌بنه‌وه، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌نگیان ده‌بیسترێت و له گردی زه‌رگه‌ته‌ن، به‌ته‌واوی هه‌ست ده‌كه‌ن مه‌ترسییان كه‌وتووه‌ته سه‌ر و یه‌كێكیان هه‌ر ده‌ڵێت: "خوایه بمانپارێزیت و به‌هانامانه‌وه بێت و كۆتایی به‌و ره‌وشه بێت و كه‌س به‌رنه‌كه‌وێت".
ئه‌و دۆخه وایكرد شه‌وی رابردوو هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا له لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن به چه‌كه‌وه بچنه گردی زه‌رگه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاریی له مه‌كۆی سه‌ره‌كی و گڵكۆی نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌ن. هه‌روه‌ها لاهوور جه‌نگییان به هۆكاری ئه‌و گرژییه ناوده‌برد و داوایان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد پارێزگاری‌یان لێبكات.
نێچیرڤان بارزانی هه‌ر زوو راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و داوای له ھێزه ئه‌منییه‌كان كرد باره‌گا لایه‌نه سیاسییه‌كان بپارێزن و لایه‌نه‌كانیشی هاندا دان به خۆیاندا بگرن و په‌نا بۆ توندوتیژی نه‌به‌ن.
ته‌نا‌نه‌ت له ڤیدیۆیه‌كدا عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به قوڕگی پڕ گریانه‌وه ده‌یگووت: "ئه‌وانه‌ی چوار ده‌وری مه‌كۆی سه‌ره‌كی و گڵكۆی نه‌وشیروان مسته‌فایان داوه یه‌كێتین و به بڕیاری ماڵی تاڵه‌بانی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن".
پاش بانگه‌وازی هه‌ڵسوڕاو و سه‌ركرده‌كانی گۆڕان ژماره‌یه‌كی زۆری لایه‌نگرانیان چوونه گرده‌كه و به‌شێكیشیان به چه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتن، هه‌ر چه‌نده له قسه‌كانیاندا بۆ كوردستان 24 ده‌یانگووت: "بزووتنه‌وه‌یه‌كی بێ چه‌كین و نامانه‌وێت به چه‌ك كێشه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه".
كێشه‌كه پاش ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك له ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ركه‌وت، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی بینراوه "ده‌نگی چه‌ند لایه‌نێك كه یه‌كێكیان گۆڕانه بۆ یه‌كێتی چووه" وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یڵێن.
گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌یاننامه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه بڵاوكرده‌وه‌و وێڕای خستنه‌ڕووی گومانه‌كانیان له بوونی ساخته‌كارییه‌كی رێكخراو، داوای به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیشیان كرد.
رۆژی شه‌ممه 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردوو رێژه‌ی به‌شدارییكردنی هاووڵاتیان له پرۆسه‌كه‌دا زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌و له عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته 45% و بڕیاره تا سبه‌ینێ ده‌ره‌نجامه‌كانی رابگه‌یه‌نرێت. به‌ڵام روون نییه پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ چه‌ند مانگی پێویسته.