ژماره‌يه‌ك ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى حه‌ياتى چاپى له‌نده‌ن بڵاويكرده‌وه، ژماره‌يه‌ك له گرووپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، ژماره‌يه‌ك له گرووپه ميليشياييه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به نيازن بچنه ژێر باڵى فه‌رمانى حكومه‌ته‌وه و فه‌رمانده‌كانيشيان به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
به گوێره‌ى ئه‌و ليسته‌ى كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق بڵاويكردووه‌ته‌وه، ژماره‌يه‌ك له گرووپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
كۆميسيۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان رايگه‌ياندووه، 204 ليست و قه‌واره و حزبى سياسى به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى عێراق ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى رێنمايى كۆميسيۆن كار به ياساى حزبه سياسييه‌كانى ساڵى 2015 كراوه و به گوێره‌ى ئه‌و ياسايه رێگه نادرێت حزبى سياسى باڵى سه‌ربازى هه‌بێت و چه‌كى هه‌بێت.
بڕياره ئه‌مساڵ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و پێشتر حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڵێنى دابوو رێگه نه‌دات ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى له پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن.
و:ئ.ر