ئه‌ردۆغان نهێنى هه‌وڵێكى كوشتنى ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، باسى له بوونى پيلانێك بۆ تيرۆركردنى كرد و رايگه‌ياند، "سه‌ره‌ڕاى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان، من لێره‌م".
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (20ى ئايار/ مايۆى 2018)، سه‌رۆكى توركيا، له‌گه‌ڵ هاوتا بۆسنييه‌كه‌ى (عه‌لى عيزه‌ت بيگۆڤيچ) له (سه‌رايڤۆ)ى پايته‌ختى (بۆسنه و هه‌رسك) كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا.
له‌و كۆنگره‌يه‌دا، ئه‌ردۆغان ئاشكرايكرد، كه هه‌وڵێك بۆ كوشتنى له ئارادا بووه.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: "له ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركياوه زانياريم دراوه‌تێ كه هه‌وڵێك بۆ تيرۆركردنم له ئارادايه، به‌ڵام من لێره‌م، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له رێگه‌ى خۆم دوورم ناخه‌نه‌وه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "هه‌وڵى توركيا ئه‌وه‌يه، رێگه له بوونى رێكخراوى (خزمه‌ت)ى (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن) بگرێت و نه‌هێڵێت له بۆسنه و هه‌رسك چالاكى ئه‌نجام بدات".
دوێنێ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه، گرووپێكى به ره‌چه‌ڵه‌ك توركى ناوچه‌ى (به‌ڵكان) له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان سه‌رۆكى توركيا، (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان)، له بۆسنه و هه‌رسك تيرۆر بكه‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، رووسياليه‌وم
ئ.ر