سه‌رۆكى لوبنان داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ريرى له سعووديه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى لوبنان مێشێل عۆن رايگه‌ياند، سه‌رۆك وه‌زيرانى لوبنان سه‌عد حه‌ريرى رفێندراوه و داواشى له سعووديه كرد هۆكاره‌كان نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى حه‌ريرى بۆ به‌يروت روون بكاته‌وه.
سه‌رۆكى لوبنان له وته‌يه‌كدا كه ئاراسته‌ى تيمێكى وه‌رزشى كرد گوتى: لوبنان و گه‌له‌كه‌ى قبوڵيان نييه سه‌رۆك وه‌زيرانه‌كه‌يان له ره‌وشێكدا بێت كه پێچه‌وانه‌ى ياسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بێت.
داواشى له سعووديه كرد، هۆكاره‌كانى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى حه‌ريرى بۆ وڵاته‌كه‌ى روون بكاته‌وه.
عۆن ئه‌وه‌شى گوت: كه سبه‌ى ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى به‌يروت ده‌كرێته خۆپيشاندانێكى نيشتيمانى بۆ پشتيوانى له سه‌عد حه‌ريرى و داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ لوبنان.
پێشتر كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى لوبنان بڵاويان كردبوويه‌وه، كه عۆن ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كى داوه‌ته سعووديه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ريرى و رێگه بۆ ئاوه‌ڵا كردنى تا بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ى، به پێچه‌وانه‌وه سكاڵا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له‌و باره‌يه‌وه تۆمار ده‌كات.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، سه‌عد حه‌ريرى كه هه‌ڵگرى ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ى سعووديه‌يه له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌وه خرابێته ژێر مانه‌وه‌ى ناچارى.