هه‌سه‌ده: 63 پێگه و خاڵى رۆژهه‌ڵاتى فورات له ژێر ده‌ستى داعش رزگار كران
K24 – قاميشلۆ:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ 63 خاڵیان له رۆژهه‌ڵاتی فورات له ژێر ده‌ستى داعش رزگار كردووه.
ناوه‌ندی هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (22ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018)ى شه‌ڕی دژی داعشی بڵاوكرده‌وه و رايگه‌ياند، پێشڕه‌وییه‌كانی هه‌سه‌ده له دژی داعش له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات له سووریا به‌رده‌وامه و توانیویانه له هه‌ردوو میحوه‌ری باگۆو هه‌جین 63 خاڵ له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنن و 14 چه‌كداری داعشيان له‌ناوچه‌كه كوشتووه.
هه‌سه‌ده راشیگه‌ياند، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له 24 كاتژمێری رابردوودا 70 هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی داعش له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هه‌ريه‌ك ئه‌مریكا و توركیا رێككه‌وتن، كه به زووترین كات نه‌خشه‌ڕێگه‌ی منبج جێبه‌جێ بكه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه، ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاشكرايكرد، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ی دۆخی منبج قسه‌یانكردووه و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، كه به زووترین كات نه‌خشه‌ڕێگه‌ی منبج جێبه‌جێبكه‌ن و له چه‌ند رۆژی داهاتووش ده‌ورييه‌ى چاودێری هاوبه‌ش له‌سه‌ر سنووری منبج ده‌ستپێبكاته‌وه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، سه‌باره‌ت به زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات، په‌یه‌ده پێیی وایه جێبه‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌گه‌رێكی لاوازه و له به‌رامبه‌ردا به‌شێكی لایه‌نه‌كان پێیان وایه ده‌بێت به ئه‌رێنی سه‌یری لێدوانه‌كانی وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا له باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات بكرێت.
لاڤه ئه‌سعه‌د