په‌كه‌كه ده‌ستی له‌شه‌ڕ هه‌ڵگرت
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه رایگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان بڕیاریداوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر شه‌ڕ له دژی هێزه‌كانی توركیا بوه‌ستێنێت.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه بڕیاریداوه، له‌كاتژمێر 7:00ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆوه ته‌واوی چالاكیه سیاسی و سه‌ربازیه‌كانیان بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر بوه‌ستێنن.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مه‌به‌ست له‌و بڕیاره بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی ئارام و فراوانكردنی ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ری كورده له باكووری كوردستان له هه‌لبژاردنه‌كانی توركیادا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن، كه بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 24ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچن.
پیشبینی ده‌كرێت زیاتر له 56 ملیۆن ده‌نگده‌ر له توركیا به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌كانی توركیادا بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 180 هه‌زار سندووقی ده‌نگدان له سه‌رانسه‌ری توركیا و باكووری كوردستان داندراون تێیدا چه‌ندین پارت و لایه‌نی سیاسی و كاندید ركابه‌ری ده‌كه‌ن.
له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران به‌دوو قۆناغ به‌ڕێوه ده‌چن و، پارته ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنه‌كان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
H.B