فه‌لاح مسته‌فا: ریفراندۆم یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی
K24 - ھەولێر
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ریفراندۆم یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا تایبه‌ت به سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌رێمی كوردستان.
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی سپۆتنیكی رووسیا، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، هه‌رێمی كوردستان بژارده‌ی ریفراندۆمی وه‌كو بژارده‌یه‌ك بۆ كۆتایی هێنان به كێشه نێوخۆییه‌كانی عێراق ته‌ماشا ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، بۆ ئه‌و هۆكاره‌كه‌شه كه داوای له حكومه‌تی به‌غدا ده‌كات رێز له ویستی گه‌لی كوردستان بگرێت و به هه‌نگاوێكی سه‌قامگیریان ته‌ماشای پرۆسه‌ی ریفراندۆم بكات.
گوتیشی، رای گشتی نێودەوڵەتی پشتگیری سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەکات.