ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح به نهێنی شاردرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "المشهد اليمني" له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت پێی راگه‌یاندوون، حووسییه‌كان ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌نیان له گۆڕستانی شوهه‌دا، له سه‌نعای پایته‌خت، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له خزمه دووره‌كانی و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی به‌خاكسپاردووه".
سه‌رچاوه‌كه له زاری كه‌سێكه‌وه كه ئاماده‌ی به‌خاكسپاردنه‌كه بووه ده‌ڵێت: "رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح زۆر به‌نهێنی به‌ڕێوه‌چووه، رێگه‌یان به ئاماده‌بووان نه‌داوه مۆبایل به‌كاربهێنن، ته‌نها رێگه‌یان به چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو له خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی و خزمه دووره‌كانی داوه له‌وێبن".
ئه‌و پێگه هه‌واڵییه یه‌مه‌نییه، نه‌یتوانیووه چیرۆكی به‌خاكسپاردنی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن له سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه ته‌ئكیدبكاته‌وه، ته‌نها له چالاكوانێكی حزبی كۆنگره‌ی میللییه‌وه زانیوویه‌تی "ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، شه‌و به‌خاكسپێردراوه‌و له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا گڵۆپیان به‌كارهێناوه‌و ته‌نها 5 كه‌س له خێزانه‌كه‌یشی ئاماده‌بوون".
ئه‌و ده‌نگوباسانه له كاتێكدایه، پێشتر حووسییه‌كان مه‌رجیان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به خێزانه‌كه‌ی خستبووه ڕوو، مه‌رجه‌كان ئه‌وه بوون، كه كاتی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی رانه‌گه‌یه‌نن و رێوڕه‌سمی فه‌رمی بۆ سازنه‌كه‌ن و له باخچه‌ی مزگه‌وتی ساڵح به خاكی نه‌سپێرن وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی وه‌سیه‌تی كردووه".