يه‌په‌گه گرته‌ى تێكشكاندنى ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى توركياى بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى تێكشكاندنى ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى سوپاى توركياى بڵاوكرده‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه يه‌په‌گه رايگه‌ياندووه، رووداوه‌كه دوێنێ پێنجشه‌ممه 22ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018 له گوندى ئه‌قينه بوشرا روويداوه و هێزه‌كانيان به دژه تانك توانيويانه ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازييه بكه‌نه ئامانج.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون كوژراون.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد. سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له سه‌ره‌تاى شه‌ڕه‌كه‌دا، به‌ڵێنى دابوو، له چه‌ند رۆژێكدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى ده‌گه‌نه عه‌فرين و هه‌ڕه‌شه‌ى وێرانكردنى عه‌فرينى ده‌كرد، ئه‌گه‌ر يه‌كينه كوردييه‌كان خۆيان راده‌ستى سوپاى توركيا نه‌كه‌ن. به‌ڵام پێچه‌وانه‌ى به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌ردۆغانه‌وه شه‌ڕه‌كه پێى نايه مانگى دووه‌مييه‌وه و تا ئێستا توركيا نه‌يتوانيوه نه‌خشه‌ى شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندى خۆي‌دا بگۆڕێت.