یاریزانێكی بارسێلۆنا داوای مانه‌وه‌ی لۆپیتیخی ده‌كات
جۆردی ئالبا له پرێس كۆنفرانسێكدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ یاریزانێك ناتوانێت بۆ ئه‌م یارییه شوێنی مێسی پڕ بكاته‌وه، ده‌شڵێت: مێسی له هه‌موو یاریزانه‌كان باشتره، بۆیه كه‌س ناتوانێته شوێنی ئه‌و بگرێته‌وه.
جۆردی ئالبا به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌سیڤێكی میدیاكاندا، هیوا ده‌خوازێت كه لۆپێتێخی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌درید بمێنێنه‌وه، ده‌شڵێت: من له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئه‌زموونم له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌ره‌یه و خاوه‌نی توانا و كه‌ساییه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه.
ئالبا له باره‌ی كلاسیكۆ گوتیشی: ئێمه بیره‌وه‌ری خۆشمان له یاری كلاسیكۆ له بێرنابیۆ هه‌یه، به‌تایبه‌تی سه‌ركه‌وتنه‌كانی (0 ـ 4)، (0 ـ 3) هه‌رگیز له یادم ناچێته‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت له كلاسیكۆی ده‌هاتوو بیره‌وه‌ری خۆشتر بنووسینه‌وه و شوێنی خۆمان له پێشه‌نگی لالیگا پته‌وتر بكه‌ین.
ئالبا گوتیشی: بێگوومان له یارییه‌كه‌ی سبه‌مان به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان به‌هۆی مێسی گرفتمان بۆ دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌تی من له‌گه‌ڵ مێسی ئاسووده‌م و هه‌ست به‌هێزێكی باشتر ده‌كه‌م، به‌ڵام ئێمه تیپێكی گه‌وره‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌بێ لیۆنێل مێسیش ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین.
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و له چامپیۆنزلیگ له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ئینته‌ر میلان ده‌كات.