مايك پۆمپيۆ له‌ نامه‌يه‌كدا بۆ مه‌سرور بارزانى: بۆ ئاسايش و سه‌قامگيرى ناوچه‌كه‌ تێده‌كۆشين

وەزیری دەرەوی ئەمەریکا جەخت لەسەر هاوکاریی هەمەلایەنە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری دەکاتەوە.

K24 – هه‌ولێر:

لە نامەیەکدا بۆ مەسرور بارزانی، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، وەزیری دەرەوه‌ی ئەمەریکا (مايك پومپيۆ) جەخت لەسەر هاوکاریی هەمەلایەنە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری دەکاتەوە.

لە وەڵامی نامەی پیرۆزبایی (مەسرور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەریمی کوردستان بۆ (مایک پۆمپیۆ)، بە بۆنەی دەست بەکاربوونی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای سوپاس و ئاواتەخوازی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی دووپات کردەوە.

لەم نامەیەدا (پۆمپیۆ) جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا بێوچان لەگەڵ گشت هاوپەیمان و هاوبەشەکانی تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە و سەرانسەری جیهان جێگیر ببێت و زەمینەی لەبارتر بۆ پێشکەوتن و ئاسوودەی گەلان بڕەخسێنرێت.