گوته‌بێژی پارتی بۆ كوردستان 24: به‌مزوانه‌ وه‌ڵامی پڕۆژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ده‌ینه‌وه‌

مەحمود محمەد: به‌م نزیكانه‌ لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکەی كوردستان کۆدەبنەوە

K24- هه‌ولێر:

مه‌حمود محه‌مه‌د، گوتەبێژی پارتی دیموكرانی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 راێدەگەیەنێـت، پرۆژەیەکیان لە بزووتنەوەی گۆڕان وەرگرتوە و له‌ ئایندەیەکی نزیکدا وەڵامیان دەدەنەوە.

مەحمود محمەد  ئاشكراشیكرد، به‌م نزیكانه‌ لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکەی كوردستانیش کۆدەبنەوە و گوتیشی، تا ئێستا دیار نیە کەی شاندی هەرێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ سه‌ردانی بەغدا ده‌كات.