مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی حکوومەت بۆ بەغدا کۆدەبێتەوە

.

K24 - ھەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکوومەت بۆ بەغدا کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی دەرەنجامی دوا سەردانی شاندی حکوومەت بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندەکەی بەغدا کۆببێتەوە.

شاندەکەی حکوومەت بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە بەغدا مانەوە و چەندین کۆبوونەوەی پڕ وردەکارییان ئەنجامدا، بۆ دۆزینەوەی ئالیەتێک بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.