ڤاڵا فەرید: دەبێ حکوومەتی عێراق داوای لێبوردن لە گەلی کوردستان بکات

"قوربانییانی جینۆساید قەرەبوو بكاتەوە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

پەرلەمانی كوردستان داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات، قوربانییانی جینۆساید قەرەبوو بكاتەوە و داوای لێبوردنیش لە گەلی كورد بكات.

ڤاڵا فەرید، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوەی لە توانایاندابێت بۆ خزمەتكردنی قوربانییانی جینۆساید ئەنجامی دەدەن.

راشیگەیاند، ھەنگاوی یەكەم، تاوانبارانی جینۆساید دادگایی كراون و لە ھەنگاوی دووەمیش، وەك سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی داوا لە حكوومەتی عێراق دەكەن، كەسوكاری قوربانییانی جینۆساید قەرەبوو بكاتەوە و داوای لێبوردنیش لە گەلی كورد بكات.

ھ.م