بەریتانیا گەورەترین مەترسی دوای داعش لە عێراق ئاشکرا دەکات

باڵیۆزی بەریتانیا هۆشداری دەداتە بەغدا

K24 – هه‌ولێر:

بەریتانیا پێیوایە لە دوای شکستی داعش، ئەوەی ئێستا مایەی مەترسی گەورەی سەر عێراقییەکانە، گەندەڵییە.

جۆن ویلکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ رۆژنامەی ئیڤینینگ ستاندرادی بەریتانی رایگەیاند: "ئەگەرچی هێشتا پاشماوەی داعش ماوە، بەڵام لە رووی ئەمنییەوە، عێراق باردۆخی بەرەو جێگیرتر دەچێت".

بەڵیۆز راشیگەیاند: "گەندەڵی هەڕەشەی سەرەکی سەر عێراقە چونکە کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر بازرگانی، وەبەرهێنان و متمانەی هاووڵاتیان کردووە".

جۆن ویلکس، هۆشداریش دەداتە بەغداد بە زیادبوونی رێژەی دانیشتوان و دەڵێت: "تا ساڵی 2050، رێژەی دانیشتوانی عێراق بۆ دوو هێند زیاد دەکات و حکوومەتی عێراقی کاتێکی کەمی ماوە تا شتەکان راستبکاتەوە".

پێشتر ئەو باڵیۆزە بە تویتێکی بەرپرسانی بەغدای تووڕەکردبوو، تیایدا باسی گفتوگۆی خۆی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کردبوو و نووسیبوی: "پەیوەندیم بە باڵیۆزی ئێران کرد و باسی دواین پێشهاتەکانی عێراقمانکرد، رەزامەند بووین لەسەر ئەوەی حکوومەتی داهاتووی عێراق دەبێت خزمەت و هەلی کار پێشکەش بە هاووڵاتیانی بکات".

لە وەڵامدا، ئەحمەد مەحجوب، وەزیری دەرەوەی عێراق، رەخنەی لەو باڵیۆزەی بەریتانیا گرت و بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی تۆمەتبارکرد.

 H.J