هاری ترومان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌ست به ئۆپراسیۆن ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "گرووپێكی شه‌كه‌ڕی ده‌ریایی"، به سه‌ركردایه‌تی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "هاری ترومان" ده‌ستی به جێبه‌جیكردنی ئه‌ركه‌كانی كردووه له ناوچه‌ی به‌رپرسیارێتی كه‌شتیگه‌لی شه‌شه‌می ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ھێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا، ئامانجی ئه‌و ئۆپراسیۆنه بۆ پاڵپشتیكردنی هاوپه‌یمانانی ناتۆ و وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌فریقایه كه هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تین و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ئه‌وروپا و ئه‌فریقا".
ئه‌و گرووپه شه‌ڕكه‌ره ژماره‌یه‌ك تێكشكێنه‌ریشی تێدایه و بڕیاره له كاتی بوونیان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئۆپراسیۆنه ده‌ریاییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.