دوای ساڵێک لە دیارنەمانی ژێر دەریاییەک دۆزرایەوە

44 سەرنشینی هەبووە

K24 – هه‌ولێر:

دوای ساڵێک لە دیارنەمانی ژێر دەریاییەکی ئەرجەنتینی دۆزرایەوە و تیمەکانی فریاکەوتن لە هەوڵی دەرهێنانەوەیدان.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ژێر دەریاییەکە لە قوڵی 900 مەتر لە زەریای ئەتڵەنتیک لەلایەن تیمێکی ئەمەریکی دۆزراوەتەوە، هۆکاری نقوم بوونیشی بۆ تەقینەوە و کێشەی کارەبایی دەگەڕێتەوە.

لە 15ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، ئەو ژێر دەریاییە کاتێک لە ناوچەی یوشاویا کە دەکەوێتە باشووری ئەرجەنتین دەگەڕایەوە، پەیوەندی لەگەڵ هێزی دەریاوانی ئەرجەنتین پچڕا و بە تەواوی بزر بوو.

دوای ساڵێک هێشتا کەسوکاری سەرنشینانی ئەو ژێر دەریاییە کە ژمارەیان 44 کەسە هیوا دەخوازن کە ئازیزانیان سەلامەت بن، بەڵام هیوا بۆ ئەوە زۆر کەمە.