یه‌كه‌م كاردانه‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانی سائیرون و نه‌سر
K24- هه‌ولێر:
رائید فه‌همی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی سائیرون و هاوكات سه‌ركردده‌ی حزبی شیوعی عێراقی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی نێوان كوتله‌ی سائیرون به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و كوتله‌ی نه‌سر به سه‌ركردایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیری ئێستا عێراق نیشاندا.
له لێدوانێكدا بۆ شه‌فه‌ق نیوز، رائید فه‌همی پێشوازی له‌و هاوپه‌یمانێتییه كرد، كه له‌نێوان هه‌ریه‌ك له سه‌در و عه‌بادی راگه‌یه‌ندرا و گوتی: "ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه بنچینه‌یه‌كی گشتی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه درووست ده‌كات، كه كار له‌سه‌ر چاكسازی و دووركه‌وتنه‌وه له پشكپشكێنه ده‌كات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "له رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان سه‌در و عه‌بادی، ئه‌و خاڵه ناكۆكانه به‌لاوه‌نراون كه له‌نێوانیاندا هه‌بوون و گرنگی زیاتر به به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش و دامه‌زراندنی حكوومه‌تێك دراوه، كه مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق تێیدا به‌رقه‌رار بێت"، گوتیشی: "ئێستا دوای ئه‌و رێككه‌وتنه لایه‌نه‌كانی دیكه له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر به‌ده‌م داواكارییه‌كانی سائیرون و نه‌سره‌وه دێن بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی".
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی كوتله‌ی فه‌تحیش كه له‌لایه‌ن هادی عامری ئه‌مینداری رێكخراوی به‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كوتله‌ی سائیرون، فه‌همی دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ندێ بنه‌مای گشتی هه‌ن كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت تاوتوێ ده‌كرێن، فه‌تح و كوتله‌كانی دیكه‌ش ئه‌گه‌ر خاڵی ناكۆكیان له‌سه‌ر به‌رنامه و پڕۆژه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو یانیش بنه‌ما گشتییه‌كان هه‌بێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵیان نه‌كرێت".
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له شاری نه‌جه‌فی باشووری به‌غدا، پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كیان له‌نێوان خۆیان راگه‌یاند.
به گوێره‌ی وێبسایتی سۆمه‌ریه نیوز، سه‌در و عه‌بادی، بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه رێككه‌وتوون:
1- بانگه‌شه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك، سنووری پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان ببڕێت و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێراق له خۆبگرێت.
2- به‌رده‌وامیدان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دوورخستنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران له ته‌واوی پێگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت، به پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی به دادگاكانی عێراق، له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی پێگه‌ی دامه‌زراوه چاودێرییه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاودێریكردن.
3- پێكهینانی حكوومه‌تێكی ته‌كنه‌لۆكرات و له‌سه‌ر بنه‌مای كارامه‌یی و دوور له پشكپشكێنه‌ی ته‌سك.
4- پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردنی سوپا، پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان، هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و پارێزگاریكردن له شكۆی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستی هێناون.
5- دانانی به‌رنامه‌ی چاكسازی بۆ پاڵپشتیكردنی ئابووری عێراق له سه‌رجه‌م كه‌رته جیاوازه‌كان.
6- پارێزگاریكردن له په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان، به شێوه‌یه‌ك له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌یدا بن، ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ده‌وڵه‌تان و رێگه‌نه‌دان به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆمان.
7- پاڵپشتیكردن له چاكسازی سیسته‌می دادوه‌ری عێراق و كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی.
8- پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی عێراق، به خاك و گه‌له‌وه، جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه.
H.B