زانیاری نوێ لەبارەی تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ ئاشكرا دەكرێت

"لە ژووری چاودێری چڕ دەگوازرێتەوە"
kurdistan24.net

K24 - بەرلین

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی كوردستان دەربارەی رەوشی تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند،  كۆسرەت رەسوڵ نەشتەرگەرییەكی قورسی بۆكراوە و باری تەندروستی جێگیرە، بەڵام كاتی گەڕانەوەی بۆ ھەرێمی كوردستان دیار نییە.

گوتیشی: "تا ئێستا لە ژووری چاودێری چڕ بوو، بەڵام باری تەندروستی بەرەو باشتر چووە دەگوازرێتەوە ژوورێكی ئاسایی".