شێخى ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى: داوا له وڵاتانى دراوسێ ده‌كه‌م واز له زمانى هه‌ڕه‌شه بێنن
K24 – هه‌ولێر:
شێخى ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى شێخ مادح، له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، ده‌نگى ئێمه به‌ڵێيه بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
گوتيشى: داوا له وڵاتانى دراوسێ ده‌كه‌م واز له زمانى هه‌ڕه‌شه بێنن و به هه‌ڕه‌شه ناگه‌نه هيچ و ئه‌و سووده ئابوورييه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستيان ده‌كه‌وێت زۆر له‌وه زۆرتر ده‌بێت له رێى هه‌ڕه‌شه و كێشه‌وه ده‌ستيان بكه‌وێت.
روونيشيكرده‌وه، ئيدى با به‌س بێت گرتن و كوشتن و له‌سێداره‌دانى هاووڵاتيانى كورد و ئه‌مڕۆ كورد داواى سه‌ربه‌خۆيى ده‌كات.
ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى به‌ناوبانگترين ته‌ريقه‌تى رێبازى ته‌سه‌وفه له جيهانى ئيسلاميدا و دوايين رابه‌رى ئه‌و ته‌ريقه‌ته شێخ عوسمان سيراجه‌دينى دووڕوو بوو كه له ناوه‌ڕاستى ده‌يه‌ى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له توركيا كۆچى دواييكرد و ته‌ريقه‌ته‌كه له ناو گه‌لانى ئيسلاميدا به هه‌زاران شوێنكه‌وتووى هه‌يه.