عەبادی لێرە پیاسە دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نێو زۆنگاوەكانە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نێو بەلەمێكی بچووك و بەنێو زۆنگاوەكان پیاسە دەكات، وەك ئەوەی عێراق بێ كێشەترین وڵات بێت و سەرۆك وەزیرانەكەی لە بری بەسەركردنەوەی بەرەكانی شەڕ و نێوانگیری پێكھاتە و لایەنە سیاسییەكان، كاتی ھێندە زۆر بێت چەند رۆژێك بە نێو زۆنگاوەكاندا بسوڕێتەوە.

عەبادی، بەنێو زۆنگاوەكان پیاسە دەكات و دەیەوێت پشووبدات پشتی كردووەتە شەڕ و ئاڵۆزییەكانی عێراق، ھاوكات لەگەڵ گەشتەكەی عەبادی چەند تەقینەوەیەك لە عێراق روویاندا و ململانێی سیاسی ناوخۆیش ئاڵۆزی زیاتری بەخۆیەوە بینووە.