كۆمسیۆن: دەنگی بەڵێ بە رێژەیەكی زۆر لە پێشە
K24 - ھەولێر
بەرێوەبەری ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دەنگدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بە گشتی سەركەوتوو بووە و دەنگی بەڵێ بە رێژەیەكی زۆر لە پێشە.
ئارام برادۆستی، بەرێوەبەری ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی بە كوردستان24 راگەیاند: "پڕۆسەی جیاكردنەوە دەنگەكان لە ھەولێر كۆتایی ھاتووە و ئێستا سەرقاڵی كۆكردنەوەی دەنگەكانین و دواتر دەیدەینەوە كۆمسیۆن".
گوتیشی: "ھەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی ئەنجامەكان ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بە گشتی ئەنجامەكان دڵخۆشكەرن و لە نێوان دەنگی بەڵێ و نەخێر جیاوازیەكی زۆر ھەیە، دەنگی بەڵێ بە رێژەیەكی زۆر لە پێشە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئەوەی گرنگە پڕۆسەی دەنگدان بە سەركەوتووی بەڕێوەچوو، دەتوانم بڵێم لە ھەولێر ھیچ گرفتێك نەبوو".