به‌ڤیدیۆ.. پڵنگێك له‌ناوه‌ڕاستی گوندێك په‌لاماری گاگەل ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
جووتیارێكی هیندی به‌ڕێكه‌وت گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆمارده‌كات، له‌ناكاو پڵنگێك له‌ناوه‌ڕاستی گونده‌كه هێرشی سه‌ر گاگەلی مانگا و په‌لاماری یه‌كێكیان ده‌دات.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا دیاره، سه‌ره‌تا پڵنگه‌كه خۆی له لێواری رێگاكه شاردووەته‌وه و چاوه‌ڕێی ره‌تبوونی مانگاكان ده‌كات، په‌له ناكات تا ئه‌و كاته‌ی گاگەل به‌ته‌واوه‌تی ره‌تده‌بێت و له پشته‌وه په‌لاماری ئه‌و مانگایه ده‌دات، كه له‌كۆتایی گاگەل دایە.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه له‌و رووداوه، پڵنگه‌كه له‌و مرۆڤانه ناترسێت كه یاوه‌ری مانگاكان ده‌كه‌ن، به‌هۆی كه‌می كاته‌وه جووتیاره‌كانیش نه‌یانتوانی مانگاكه له چنگی پڵنكه‌كه رزگار بكه‌ن.
پڵنگی هیندی به یه‌كێك له ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان داده‌نرێت، كه به‌هۆی راوكردن و بازرگانیكردن به پێسته‌كه‌یان مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره.
H.B