ئه‌و گه‌نجه‌ی له زاخۆ دایك و براكه‌ی كوشت له دهۆك گیانی له‌ده‌ستدا
K24- دهۆك:
ئەو گەنجەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە زاخۆ تەقەیکرد و دایك و برای خۆی کوشت و خۆی و پولیسێكیش بریندارکردبوو، له نه‌خۆشخانه گیانێ لە دەستدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24 له دهۆك، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به ده‌ستڕێژی گوللـه دایك و براكه‌ی كوشت و خۆی پۆلیسێكیشی بریندار كرد و به برینداری گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك، له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان 24 له زاخۆ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كه‌سێك له زاخۆ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كردووه‌ته سه‌ر دایك و برایه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌جێ هه‌ردووگیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و خۆی و پۆلیسێكیش به سه‌ختی بریندارن.
هه‌روه‌ها گوتی: كاتێك تۆمه‌تباره‌كه ته‌قه‌ی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كرد، هێزه‌كانی پۆلیس به‌هانایانه‌وه چوون، به‌ڵام ته‌قه‌كه‌ره‌كه ته‌قه‌ی له ئه‌وانیش كردووه و پۆلیسێكیش به سه‌ختی بریندار بوو، به‌ڵام دۆخی ته‌ندرووستی تا راده‌یه‌ك جێگیره.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه ئه‌میر عه‌لی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندرووستیی زاخۆ به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ته‌رمی قوربانییه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كراون و پۆلیسه برینداره‌كه‌ش گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه ده‌ستیپێكردووه.
ئاشكراشیكرد، هه‌ر له‌كاتی رووداوه‌كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه رووی چه‌كه‌كه‌ی له‌خۆی كردووه و خۆیشی به سه‌ختی برینداره و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه و دۆخی ته‌ندرووستیشی ناجێگیره. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رنه‌چێت، نازانرێت هۆكاری ئه‌م رووداوه چییه، ئاخۆ به‌هۆی كیشه‌یه‌كه‌وه بووه، یانیش كه‌سه‌كه له‌ڕوو ده‌روونییه‌وه ناته‌واوه.
دوای ئه‌وه‌ش كه ته‌رمی دوو كوژراوه‌كه و هه‌ردوو برینداره‌كانیش گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆكی و پزیشكی داد، هێمن سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆكیش بۆ كوردستان 24 راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌رتاییه‌كان، رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه.
H.B