پێشمه‌رگه‌یه‌ك له گوندی زه‌رگه شه‌هید بوو
K24 - گه‌رمیان:
که‌مێک به‌ر له ئێستا پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌ناوی محه‌مه‌د عومه‌ر خدر، له لیوای 11ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، له ناوچه‌ی زه‌رگه به گوللـه‌ی قه‌ناسی چه‌کدارانی داعش شه‌هید بوو.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، له دایكبووی 1978 و خێزانداره و باوكی 4 منداڵه، به‌ر له شه‌هیدبوونی، له‌و میحوه‌ره، شه‌ڕ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش روویداوه و دوای تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش، به قه‌ناس شه‌هید كراوه.
له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك، ئه‌مه دووه‌م پێشمه‌رگه‌یه له دوایین سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له گوندی زه‌رگه‌ی باشووری دووزخورماتوو به گوللـه‌ی قه‌ناسه‌كانی داعش شه‌هید بكرێت.