كەشناسی ساردترین ناوچە ئاشكرا دەكات

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

لە دوێنێوە شەپۆلێكی بەفربارین و سەرما ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و كەشناسی ساردترین ناوچەی ئەمڕۆی ھەرێمی كوردستانی ئاشكرا كرد.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ساردترین ناوچەكانی ئاشكرا كرد، بەگوێرەی پێوەری كەشناسی حاجی ئۆمەران 15- پلە، كانی ماسی 12- و مێرگەسۆر 11- پلە، ھەروەھا چۆمان و شێروان مەزن 9- و سیدەكان و پێنجوێن و ئامێدی و بامەڕنێ8-، ھەڵشۆ7- پلەی سیلیزیە.

ھ.م