ھۆشداری لەبارەی دۆخی عێراق دەدرێت
K24 - ھەولێر
یان ئێگلاد، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نەرویجی بۆ پەنابەران ھۆشداری دەدات لە بارودۆخی مرۆیی لە عێراق بەھۆی كێشە تائیفیەكان و دەڵێت، عێراق بە تەواوی لە ئاستی ئایینی و تائیفی و كولتووری دابەش بووە، بەوەش كاری ھاوكاری مرۆیی بە تەواوی ئەستەم دەبێت.
یان ئێگلاند رادەگەیەنێت، ئەوەی روویداوە لە عێراق تەنھا شەرمەزاری نییە، بەڵكو كەمبینی و بێ پلانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، بەوەی ھێندە گرنگی بە جەنگ دەدەن كەمتر بارودۆخی مرۆیی لەبەرچاو دەگرن.