كۆمیسیۆن ئه‌نجامی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌نجامی پرۆسه‌ی دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كورسییه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌كیان تێدا نه‌كراوه و كورسی لایه‌نه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو خۆیه‌تی.
له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی زی قار، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار و به‌غدا روویانداوه، كاندیده ده‌رچووه‌كان گۆڕانكارییان تێدا هاتووه، به‌ڵام له هه‌مان لیستی حزبه‌كانن، واتا كورسییه‌كه هی هه‌مان حزب و هاوپه‌یمانێتییه، ته‌نها كاندیده ده‌رچووه‌كه گۆڕاوه.
به گوێره‌ی دوایین ئه‌نجام و ئه‌و خشته‌یه‌ی ئه‌و چه‌ند پارێزگایه‌ی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، لیستی ناوی كاندیدان له چوارچێوه‌ی حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كان، به‌م شێوه‌یه‌یه:
پارێزگای هه‌ولێر
پارێزگای سلێمانی
پارێزگای دهۆك
پارێزگای كه‌ركووك
پارێزگای نه‌ینه‌وا