وه‌زاره‌تی دارایی سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابه‌ش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه، رێككه‌وتی (24/12/2017)، كراوه‌ته پشووى فه‌رمی له دام و ده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام گه‌نجینه و بانكه‌كان له ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌بن، بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى كه ڕاگه‌یاندرابوو.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه پێشووتر بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی 24ی مانگ، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه دابه‌ش بكرێت.
- ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه به‌روارى 24/12/2017، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى (9)ـى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى
- وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
- وه‌زاره‌تى پلان دانان
- دیوانى چاودێرى دارایی
- مافى مرۆڤ
- ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم
- ده‌سته‌ى ژینگه
- ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان
- ده‌سته‌ى ده‌سپاكى
- كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان