كوردستان 24 پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌باته په‌رله‌مانى به‌ريتانيا
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان 24 به هاوكارى رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گراف و سه‌نته‌رى پێشخستنى كورد له له‌نده‌ن له باره‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ريفراندۆمه‌وه پانێلێك له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا ساز ده‌كات.
له ميانى چالاكييه‌كان بۆ پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ئه‌نجامدانى راپرسى بڕياره له هه‌فته‌ى داهاتوو رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گرافى بريتانيى پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بڵاو بكاته‌وه.
ئامانجى پانێله‌كه خستنه‌ڕووى پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه له ناوه‌نده ره‌سمييه‌كانى بريتانيا.
يه‌كه‌م: نه‌ديم زه‌هاوى ئه‌ندامى په‌رله‌مان له پارتى پارێزگاران.
دووه‌م: جاك لۆپرێستى، له پارتى پارێزگارانى بريتانيا.
سێيه‌م: كاروان جه‌مال تاهير نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له بريتانيا.
چواره‌م: نوره‌دين سه‌عيد وه‌يسى به‌ڕێوبه‌رى گشتى دامه‌زراوه‌ى كوردستان 24 بۆ راگه‌ياندن و توێژينه‌وه.
پانێله‌كه له لايه‌ن گارى كێنت، به‌رپرسى گرووپى په‌رله‌مانتارانى دۆستى كورده له په‌رله‌مانى بريتانيا.
پێشتريش له ته‌مموزى ئه‌مساڵدا كوردستان 24، له كۆنگرێسى ئه‌مريكا چالاكييه‌كى هاوشێوه‌ى ئه‌نجامدا و ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له كه‌سايه‌تى و سياسه‌تمه‌داران و كۆنگرێسمانه‌كانى ئه‌مريكا به‌شدارييان تێدا كرد.
كوردستان 24 به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام رووماڵى چالاكييه‌كانى تايبه‌ت به پرسى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كات و هاوكات بۆ هه‌مان مه‌به‌ستيش چه‌ندين چالاكى جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌دات.