به داتا و ژماره.. پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ به رێككه‌وتنی ئه‌و لیستانه ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار بۆ خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئێستا لیسته براوه‌كان سه‌رقاڵی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مانن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه مسۆگه‌ر بكه‌ن و بتوانن له په‌رله‌مانه‌وه متمانه به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ و كابینه‌كه‌ی ببه‌خشن.
گه‌وره‌ترین كوتله كام لیستانه‌ن؟
به گوێره‌ی ئه‌نجامی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆن، هیچ لیستێك نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی بتوانێن سه‌رووی 60 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌نگه‌كان دابه‌شبوونه، ئه‌وه‌ش پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی و درووستكردنی كوتله‌ی گه‌وره‌ی سه‌ختتر كردووه.
ژماره‌ی كورسی لیسته گه‌وره‌كانی په‌رله‌مان
به گوێره‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، لیسته گه‌وره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ خوولی چواره‌م، كه ده‌توانن كوتله‌ی گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان پێكهبێنن ئه‌مانه‌ن:
أ- لیسته گه‌وره‌كان:
- هاوپه‌یمانی سائیرونی موقته‌دا سه‌در، 54 كورسی.
- هاوپه‌یمانی فتحی هادی عامری، 47 كورسی.
- هاوپه‌یمانی نه‌سڕی حه‌یده‌ر عه‌بادی، 42 كورسی.
- هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی، 26 كورسی.
- پارتی دیموكراتی كوردستان، 25 كورسی.
-هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌یاد عه‌لاوی، 21 كورسی.
ب- لیسته مامناوه‌نده‌كان
- ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیم، 19 كورسی.
- یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، 18 كورسی.
- هاوپه‌یمانی قه‌راری خه‌میس خه‌نجه‌ر، 14 كورسی.
چۆنیه‌تی پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره
بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، پێویسته گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان پێكبهێنرێت و بتوانێت زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان، كه ده‌كاته 50+1، بۆ وه‌رگرتنی متمانه بۆ كابینه‌ی نوێ مسۆگه‌ر بكات، ئه‌و رێژه‌یه‌ش ده‌كاته 165 كورسی، كۆی گشتی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقیش 329 كورسییه.
هاوپه‌یمانێتی نوێ كێن؟
به گوێره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كان، هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، له پێنج لیست كه‌متر پێكنایه‌ت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كان به‌سه‌ر زۆر حزب و لیست و هاوپه‌یمانی دابه‌شبوونه، به گوێره‌ی ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، پێشبینی ده‌كرێت، هاوپه‌یمانی سائیرونی سه‌در به 54 كورسی و هاوپه‌یمانی نه‌سڕی عه‌بادی به 42 كورسی، كه ده‌كاته 96 كورسی، كێبڕكێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تحی عامری خاوه‌ن 47 كورسی و ده‌وڵه‌تی یاسای مالیكی خاوه‌ن 26 كورسی، كه ده‌كاته 73 كورسی.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان
چاودێرانی سیاسی عێراق پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، سه‌در و عه‌بادی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی یه‌كلابوونه‌ته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌ش، عامری و مالیكی كێبڕكێیان ده‌كه‌ن، سه‌در و عه‌بادی خاوه‌ن 96 كورسیین و هێشتا پێویستییان به 69 كورسی دیكه هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌لای كه‌مه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له پارتی دیموكراتی كوردستان 25 كورسی، ئه‌یاد عه‌لاوی 21 كورسی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 18 كورسی، هاوپه‌یمانی قه‌راری خه‌میس خه‌نجه‌ر 14 كورسی رێكبكه‌ون، كۆی گشتی كورسییه‌كانی ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی دیكه‌ش ده‌كاته 78 كورسی، به كۆكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 96 كورسییه‌كه‌ی سه‌در و عه‌بادی ده‌گاته 174 كورسی، ئه‌گه‌رچی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو لایه‌نه ئه‌سته‌مه، به‌تایبه‌تیش جێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌و هاوپه‌یمانێتییه، به‌و پێیه‌ی نزیكی ئێرانه و زیاتر به لاكه‌ی دیكه‌دا ده‌شكێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ركیان له به‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی ئاسانتره.
هه‌رچی مالیكی عامری و مالیكین، به هه‌ردووكیان خاوه‌نی 73 كورسین و له به‌رامبه‌ردا پێویستییان به 92 كورسی دیكه هه‌یه، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان مالیكی و عه‌بادی، ئه‌سته‌مه ئه‌و دووانه بتوانن له یه‌ك هاوپه‌یمانێتیدا یه‌كبگرن، له به‌رامبه‌ردا سه‌در و عامریش هه‌مان گرفتیان هه‌یه و دیسانه‌وه هیچ یه‌كێك له‌و دوو به‌ره‌یه و پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیان ناتوانن هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ یه‌كدی ببه‌ستن.
ئه‌نجام
به گوێره‌ی پێشبینی شاره‌زایان، پێده‌چێت ئه‌ركی سه‌در و عه‌بادی ئاسانتر بێت له چاو ئه‌ركی عامری و مالیكی و بتوانن به كاتێكی كه‌متر ئه‌و ژماره كورسییه بۆ متمانه به‌خشین به‌و كابینه‌یه‌ی درووستی ده‌كه‌ن، كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام رێككه‌وتنی ئه‌و هه‌موو لایه‌نه له ناو یه‌ك هاوپه‌یمانی و رازیبوونی لایه‌نه‌كان به پشكی خۆیان له حكوومه‌تی داهاتوو، كاتێكی زۆری ده‌وێت و پێناچێت به‌مزووانه كابینه‌ی نوێ رابگه‌یه‌نرێت.