تره‌مپ: ئێستا كاتی گۆڕانكارییه له ئێران
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌كانی دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نیشاندا، كه ماوه‌ی 5 رۆژه زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه و گوتی، ئێستا كاتی گۆڕانكارییه له‌و وڵاته.
ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ له تویتێكدا هاتوون، كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی "وێڕای ئه‌و گرێبه‌سته گه‌وره‌یه‌ی كه ئێران له‌گه‌ڵ باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا واژوویكردبوو، به‌ڵام ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان شكست ده‌هێنێت".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی "گه‌لی به‌ڕێزی ئێران به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته تووشی كۆمه‌ڵكوژی بووه‌ته‌وه، گه‌لی ئێران زۆر تینووی خواردن و ئازادییه، وێڕای نه‌بوونی مافی مرۆڤ، هه‌وره‌ها سامانی خه‌ڵكه‌كه‌ش دزراوه".
تره‌مپ تویته‌كه‌ی به نووسینی "ئێستا كاتی گۆڕانكاریه" به‌كۆتا هێناوه.
ماوه‌ی 5 رۆژه، خۆپیشاندانێكی سه‌رانسه‌ری له دژی گه‌نده‌ڵی و بێكاری و گرانی نرخه‌كان، زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانی گرتۆته‌وه و، تێیدا داوای مردن بۆ رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی و سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ده‌كرێت و، سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێت.
ھ أ