ته‌نێكی نامۆ له ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
ده‌ركه‌وتنی ته‌نیكی نامۆ، له ئاسمانی ویلایه‌تی ئۆریگۆنی ئه‌مه‌ریكا، چاودێری جووڵه‌ی ئاسمانی شۆك كردووه و ته‌واوی هێزی ئاسمانی ویلایه‌ته‌كه‌یان خستووه‌ته ئاماده باشی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانی چاودێری ئاسمانی، له جۆری ئێف 15، نه‌یتوانیوه شوێن ته‌نه‌كه بكه‌وێت.
ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیكی رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه رۆژی 25ی مانگی رابردوو روویداوه، به‌ڵام چاودێری ئاسمانی ویلایه‌ته‌كه بێده‌نگی لێكردووه و ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه.
فڕۆكه‌وانه‌كان ئاماژه به بینینی ئه‌و ته‌نه ده‌كه‌ن و رایانگه‌یاندووه، ره‌نگی سپی بووه، نه‌توانراوه به ته‌واوه‌تی شێوه‌كه‌ی بناسرێت و زۆر خێرا له‌به‌ر چاو ونبووه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانییش بڵاویكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی فڕۆكه‌وانه‌كان، ئه‌و ته‌نه، به خێرایی 700 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و به به‌رزی 10 كیلۆمه‌تر له ئاسمانی ناوچه‌كه فڕیوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، نه‌توانراوه له رێگه‌ی راداره‌وه شوێنی ته‌نه‌كه دیاری بكرێت و خاسیه‌تی خۆشاردنه‌وه‌ی هه‌بووه له ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووه‌كان.
به گوێره‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش، رووداوه‌كه له نزیك ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا روویداوه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ره‌نگه فڕۆكه‌كه تایبه‌ت بێت به بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له نێوان ئه‌و دوو وڵاته.